پسپۆڕێکی منداڵان: پێنەدانی شیری سرووشتی بۆ تەمبەڵیی دایکان دەگەڕێتەوە

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. دیلان رەمزی، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان.
د. دیلان رەمزی، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان ئاشکرای دەکات، رێژەی شیرپێدانی سرووشتی کەمی کردووە و هۆکارە سەرەکییەکەش بۆ ''تەمبەڵیی دایکان'' دەگەڕێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 3ـی ئابی 2024 د. دیلان رەمزی، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان لە بەرنامەی نوورۆژ دا بە رووداوی راگەیاند، ''زۆرجار دایکەکە بە بیانووی نەبوونی شیر یاخود نەشتەرگەریی منداڵبوون شیری خۆی نادات بە منداڵ، ئەمەش رێژەی شیرپێدانی سرووشتی کەمکردووەتەوە''.
 
د. دیلان رەمزی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە لە شەش مانگی سەرەتای منداڵ تەنیا شیری دایکی پێبدرێت. لە بەشێکی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، زۆریی پێدانی شیری قوتوو بۆ ''تەمبەڵیی دایکان'' دەگەڕێتەوە.
 
بە گوتەی د. دیلان رەمزی، ''شیری دایک زۆر بە سوودترە لە شیری قوتوو و تائێستا هیچ زانستێک نەیتوانیوە شیرێکی هاوشێوەی شیری دایک دروستبکات''.
 
ئاماژەش بە سوودەکانی شیری دایک بۆ کۆرپە دەکات وەکو؛ 
 
- بەهێزبوونی بەرگریی جەستە؛ دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەکو سوورێژە.
- باشتربوونی هەناسەدان
- پێشگیری لە شەکرە
- کەمکردنەوەی هەستیاری، سکچوون و رشانەوە
- پێشگیری لە قەڵەوبوونی منداڵ
- پتەوکردنی ئێسکەکان

بۆ بینینی هەواڵی زیاتری تەندروستی؛ سەردانی پەڕەی فەرمیی رووداوی تەندروستی بکە لە فەیسبووک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە