رووداو - تەندروستی
وەزیری تەندروستیی بەلجیکا رایدەگەیێنێت، نابێت جگەرە و ڤەیپ لەبەرچاوی خەڵک بن، بڕیارێکیش بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە تووتن دەردەکات.
حکومەتی بەلجیکا بە فرۆشگەکانی راگەیاندووە، نابێت چیدیکە جگەرە، ڤەیپ و تووتن لەبەرچاوی کڕیاران دابنێن، هەر بۆیە فرانک ڤاندێربرووک، وەزیری تەندروستی بەلجیکا دەڵێت: "لە ئێستاوە نایاساییە جگەرە و ڤەیب لە فرۆشگەکان نمایش بکرێن و لەبەرچاوی خەڵکی دابندرێن. دەتوانیت جگەرە بیکڕیت، بەڵام دەبێت داوا لە خاوەن فرۆشگەکە بکەیت کە پێتی بدات و فرۆشگەکان دەبێت جگەرە لە ژوورێکی دیکە دابنێن یان لەنێو چەکمەجە هەڵیبگرن."
بەلجیکا ژمارەی دانیشتووانی کەمتر لە 12 ملیۆن کەسە و بەگوێرەی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 20٪ـی جگەرەکێشن، پلانی حکومەتیش بۆ کەمکردنەوەی جگەرەکێش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە رۆژانە لانیکەم دوو کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی جگەرەکێشانەوە گیانلەدەست دەدەن.
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەمدەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک
* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاددەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاددەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاوازدەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاددەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ