زانکۆی هارڤارد: خۆراک و شێوازی ژیان دەتوانن گوێ بەهێز بکەن

03-03-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زانکۆی هارڤارد لە بەریتانیا رایدەگەیێنیت، شیوازی ژیانی تەندروست و خۆراکی تەندروست کاریگەری لەسەر تەندروستیی گوێیەکان دەبێت.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە خۆراکە تەندروستەکانی وەکو ماسی، گوێز، سەوزە و میوە هەروەها لەگەڵیشی شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشکردن، زوو خەوتن و دوورکەوتنەوە لە تووتن.. مەترسیی لەدەستانی بیستن کەمدەکەنەوە.
 
د. جۆن ئۆلیڤەر، پسۆڕی قورگ و گوێ و لوت لە زانکۆی هارڤارد، دەڵێت، "ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە پێیاندەڵێت خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان، شێوازی ژیانی تەندروست رۆڵێکی گرینگیان هەیە لە پاراستنی گوێیەکان". 
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 26 ملیۆن نابیست لە جیهان هەن کە لە سکماکییەوە توانای بیستنیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکێک ئاڵووەکانی منداڵێک دەپشکنێت. وێنە: Harvard Uni

پسپۆڕێک: رەنگە ئاوسانی ئاڵووەکان ''لەوزەتێن'' گەشە لاواز بکات، بەڵام بە مەرجێک

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ لەبارەی نەشتەرگەریی لابردنی ئاڵووەکانەوە ئاشکرای دەکات، دەشێت بەهۆی ئاوسانی ئاڵووەکانەوە گەشە لاوازببێت، بەڵام بە مەرجێک.