پزیشکانی بەریتانی: ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە لە بەڕازیل سەریهەڵداوە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی بەریتانی رایدەگەیێنن ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەڕازیل سەریهەڵداوە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە جۆرە نوێیەکانی دیکەی کۆرۆنا.


توێژینەوەیەک لەلایەن پزیشکانی بەڕازیل و زانکۆی ئیمپڕیال لە لەندەن لەبارەی ئەم ڤایرۆسە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە.

پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە توانای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە توانای بڵاوبوونەوەی دوو هێندە زیاترە بەبەراورد بە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ڤایرۆسەکە کە بە P1 ناسراوە و لە بەڕازیل سەریهەڵداوە بەرپرس بووە لە تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و تەنانەت حاڵەتی دووبارە تووشبوونەوەش تۆمارکراوە.