تەندروستی
دەرمانێکی باو کە دەکرێتە بەخاخ بۆ باشترکردنی نیشانەکانی رەبۆ. وێنە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی شاهانەی بەریتانیا کار لەسەر دەرمانێک دەکەن بۆ چارەسەری رەبۆ و نەخۆشیی تەسکبوونەوەی رێڕەوی بۆرییەکانی هەناسەدانی درێژخایەن COPD.
دەرمانی benralizumab کە لە شێوەی دەرزی بەکاردێت ئومێدێکی زۆری لای زانایان دروستکردووە، چونکە توێژینەوەیەکی گۆڤاری پزیشکیی لانسێت لەسەر ئەو دەرمانە بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرای دەکات، دەرمانەکە لەسەر 158 تووشبووی رەبۆ و COPD تاقیکراوەتەوە و 53٪ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر نەمانی نیشانەکان هەبووە.
مۆنا بافادێڵ، سەرۆکی بەشی پزیشکانی نەخۆشییەکانی هەناسەدان لە زانکۆی شاهانەی بەریتانیا دەڵێت: دەرمانەکە نیشانەکانی چاکبوونەوەی خێراتر کردووە و هەناسەدانی کەسانی تووشبووشی باشترکردووە.
داتا جیهانییەکان دەریدەخەن، هەر 30 چرکە جارێک کەسێک تووشی رەبۆ یاخود نەخۆشیی تەسکبوونەوەی رێڕەوی بۆرییەکانی هەناسەدانی درێژخایەن دەبێت.
ئەو دەرمانەی ئێستا لە جیهاندا بەکاردەهێندرێت بۆ رەبۆ تەنیا نیشانەکان کەمدەکاتەوە و زۆرینەیان ستیڕۆیدین کە دەشێت بەپێی تێپەڕینی کات کاریگەرییان نەمێنن.
د. باران جەمیل دەڵێت: نەخۆشێكی رەبۆ بە دەرمانەکەی چاک نابێت؛ وەکو عەتر بەکاریهێناوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ