لێکۆڵینەوەیەکی پۆڵەندی: ئەوانەی مۆز دەخۆن باشتر بیردەکەنەوە
رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە پۆڵاندا ئاشکرای دەکات، دابەزینی رێژەی مادەی مەگنسیۆم و کالیسیۆم توانا هزرییەکان لاوازدەکات.
توێژەرانی زانکۆی لۆدز بە هاوکاریی سەنتەری توێژینەوەی تەندروستیی بەساڵاچووان لەسەر 1220 بەساڵاچوو کرا و دەرکەوت، ئەوانەی سەرچاوەکانی کالسیۆم و مەگنسیۆم کەمدەخۆن بیرکردنەوەیان لاوازدەبێت بەتایبەت لە کاتی بەساڵداچووندا.
پسپۆڕانی توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکەن، هەرچەندە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە بە لاوازیی بیرکردنەوە و بڕیاردان دەستپێدەکەن، بەڵام ئەو نەخۆشییانە جیاوازن.
تەنانەت پشتڕاستی دەکەنەوە، ئەوانەی 'گوێز، مۆز، شوکولاتەی رەش، ئاڤۆگادۆ، بادەم، لۆبیا، سپێناخ، ماست و شیر' دەخۆن باشتر بیردەکەنەوە، چونکە ئەوانە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و کالسیۆم.