رووداو - تەندروستی
لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر پێشانگەیەکی تایبەت بە دروستکردن و پیشەسازیی پەلی دەستکرد بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2024 د. موراد ئەمیر، راگری کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بایەخێکی زۆریان داوە بە پێگەیاندنی کەسانی شارە و پسپۆڕ لە بواری دروستکردنی پەلی دەستکرد.
نیڤشکانێک لەنێو پێشانگەکە قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: بەشێک لە مادەی پەلە دەستکردەکان رەقن کە ئازار بە جەستە دەگەیێنن، بۆیە داوادەکات رەچاوی ئەو کێشەیە بکرێت.
جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە بە رووداوی گوت، پێشانگەکە بە سپۆنسەری ئەوان بووە و ئامانجەکەش بایەخدانی زیاترە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی نیڤشکانان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ