بەکارهێنانی مەریوانە و حەشیش مەترسیی شێرپەنجەی گونەکان زیاددەکات

رووداو- هەولێر

تیمێکی پزیشکان لە سەنتەری نیشتیمانی توێژینەوە لە شێرپەنجە لە ئەمریکا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و تووشبوون بە شێرپەنجەی گونەکان.


پزیشکانی کەنەدی، سوێدی و ئەمریکی لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا رایدەگەیێنن، ئەو پیاوانەی مەریوانە و حەشیش بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گونەکان زیاترە، بەراورد بەوانەی ماددەی هۆشبەر بەکارناهێنن.

توێژینەوەکە لەسەر 49.343 پیاو لە تەمەنی 18-21 ساڵ ئەنجامدراوە، بە رەچاوکردنی تەمەن، مێژووی شێرپەنجەکە و فاکتەرە ژینگەیەکان پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە، ئەو پیاوانەی بەشێوەیەکی درێژخایەن ماددە هۆشبەرەکان بەگشتی و مەریوانە و حەشیش بەتایبەتی بەکاردەهێنن، مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە گونەکان بەرێژەی %36 زیاددەکات.

لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا ساڵانە 2400 پیاو تووشی شێرپەنجەی گونەکان دەبن، کە زۆربەیان تەمەنیان خوار ٣٥ ساڵە.