رووداو - تەندروستی
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی دهۆک رایدەگەیێنێت، کورتەباڵاکان بە گشتی ناساخن و پێویستییان بە چاودێریی هەمیشەیی تەندروستی هەیە، تاوەکو کاریگەرییە لاوەکییە دەروونی و جەستەییەکانیان کەمببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 2-11-2024 نەسیبە یاسین، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ناڕێکییە دەروونییەکان لەنێو کورتەباڵایان زۆرن، ئەمەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و کەمیی هۆشیارییە لەلای خەڵک بۆ دۆخی کورتەباڵاکان.
نەسیبە یاسین دەڵێت، ''لە هەندێک نەخۆشخانەی تایبەت داوامان کردووە داشکاندن بۆ کورتەباڵاکان بکرێت و تائێستاش ئەوە بەردەوامە''.
ئەمڕۆ چەند کۆمپانیایەک وەکو هاوکارییەکی کورتەباڵاکانی دهۆک، چەند بەرهەمێکیان پێبەخشین، تاوەکو لە رێگەیانەوە ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتییانە بتوانن بیانفرۆشنەوە و ببنە سەرچاوەی داهات بۆیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ