چی لەنێو گەورەترین هەناری فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجە هەیە؟
رووداو - تەندروستی
دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو و گەورەترین هەنار هەڵبژێردرا کە کێشی کیلۆیەک و 330 گرام بوو.
ئەمڕۆ شەممە 2-1-2024 دواین رۆژی فێستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە و سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو گوتی، پێشبڕکێی گەورەترین {قورسترین} هەنار بەڕێوەچوو و براوەی یەکەم لە تەپەتۆڵەکەوە هەنارەکەی هێنابوو.
بە گوێرەی بەشی کشتوکاڵ و خۆراکی ئەمریکی USDA یەک کیلۆ هەنار ئەم مادە خۆراکییانەی تێدایە؛
- 830 کالۆری
- 0 کۆلیستڕۆڵ
- 30 میلیگرام سۆدیۆم
- 2360 میلیگرام پۆتاسیۆم
- 190 گرام کاربۆهیدرات
- 17 گرام پڕۆتین
- 17٪ ڤیتامین C
- 5٪ ڤیتامین B6
- 0 کافایین
- 0.1٪ ئاسن
بە گوێرەی دامەزراوەی خۆراک لە سوێد ئەمانەی خوارەوە بەشێک لە سوودەکانی هەنارن؛