زانکۆی میشیگن: هەناسە وەستان لە کاتی خەو هۆکارێکی تووشبوونە بە لەبیرچوونەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا دەریدەخات، وەستانی کاتیی هەناسەدان لە کاتی خەو مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە زیاددەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەناسە وەستان لە کاتی خەو کاردەکاتە سەر توانای هزری و بیرەوەری، بەزوویی دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست گرنگە. 
 
دکتۆر تیفانی باڕێلی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''چارەسەری بەردەست هەیە کە بەکاردەهێندرێن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی وەستانی هەناسە لە کاتی خەو، ئەم چارەسەرانە رەنگە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوەش کەمبکەنەوە''.
 
بە گوێرەی ناوەندی مایۆکلینیک، هۆکارەکانی وەکو 'نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، جەڵتە، قەڵەوی،شەکرە، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی' دەکرێت ببنەهۆی وەستانی کاتیی هەناسەدان لەکاتی خەودا.
 
بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانکۆی فلیندەرز لە ئوسترالیا، وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا زیاتر دووچاری ئەوانە دەبێتەوە کە قەڵەون یاخود بەساڵاچوون.