کلیڤلاندی پزیشکی: یۆگا ئازاری پشت کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلای پزیشکی دەریدەخات، یۆگا دەتوانێت یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایێنی بەشی خوارەوەی پشت بدات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەنجامدانی یۆگا ئازاری پشت شەش هێندە کەمدەکاتەوە و توانای کارکردن سێ هێندە باشتردەکات، بەمەش لەگەڵ باشتربوونی ئازار و توانای کارکردن، نەخۆشەکان بەڕێژەی 34٪ کەمتر دەرمانی ئازارشکێن بەکاردەهێنن. 
 
دکتۆر رۆبەرت ساپەر، توێژەری باڵا و سەرۆکی بەشی تەندروستی و خۆپارێزی لە کلیڤلاندی پزیشکی دەڵێت، "بەشداریکردن لە وانەکانی یۆگا دەتوانێت بژاردەیەکی گونجاو بێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایێنی بەشی خوارەوەی پشت''. 
 
بەگوێرەی ناوەندەکە، یۆگا ماسوولکەکان بەهێز دەکات، بڕبڕەکانی پشت دەپارێزێت، کوالێتیی خەو باشتر دەکات و گوشاری دەروونیش کەمدەکاتەوە.