ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی؛ رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە 10 ساڵدا زیاتر لە 100٪ زیادیکردووە

02-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکەن، لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر لە 100٪ زیادبووە.
 
بەپێی بەدواداچوونی دێسکی تەندروستیی رووداو، ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کە ساڵی 2014 بڵاوکراونەتەوە، لە 2013 لە هەر 100 هەزار کەسێک 73 کەس تووشبووی شێرپەنجە بووە، بەڵام بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتەکە کە دوێنێ هەیینی 1-11-2024 بڵاویکردەوە، ئەو رێژەیە بووە بە 151 تووشبووی شێرپەنجە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک.
 
ئامارەکان دەریدەخەن کە رێژەی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە 100٪ زیادیکردووە.
 
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای کردووە، لە کوردستان لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێک، کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت {بەدواداچوونەکە ببینە}.
 
دوێنێ هەیینی 1-11-2024 وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ''رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە''، بەڵام رەتیناکاتەوە کە لە کەمتر لە یەک کاژێردا کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.