FIFA تیمە پزیشکییەکانی مۆندیال لەسەر پێکانەکانی مێشک رادەهێنێت
رووداو - دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پزیشکیی فیفا لە هەڤپەیڤینێکدا رایدەگەیێنێت پزیشكانی هەڵبژاردەکان رادەهێنن تاوەکو بتوانن بەرکەوتنەکانی مێشک بناسنەوە و لە ئەگەری هەر رووداوێكدا بە زووترین کات چارەسەر بۆ وەرزشڤانەکە بکەن.
بەڕێوەبەری پزیشکیی فیفا لە هەڤپەیڤینێکدا رایدەگەیێنێت پزیشكانی هەڵبژاردەکان رادەهێنن تاوەکو بتوانن بەرکەوتنەکانی مێشک بناسنەوە و لە ئەگەری هەر رووداوێكدا بە زووترین کات چارەسەر بۆ وەرزشڤانەکە بکەن.
بەڕێوەبەری پزیشکیی فیفا لە هەڤپەیڤینێکدا تایبەت بە مۆندیالی ئەمساڵ ئاماژە بە نوێترین ئامادەکاریی تیمە پزیشکییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێکانەکانی مێشک دەکات، کە بڕیار وایە لە 20ـی ئەم مانگە لە قەتەڕ بکرێت، هەروەها روونیدەکاتەوە بەرکەوتنی زەبر بە مێشك وەکو پێکانەکانی دیکە نییە و دەبێت پزیشكان بتوانن بە زووترین کات بیناسنەوە.
ئەندریو ماسێی، بەڕێوەبەری پزیشکانی فیفا دەڵێت: ''بەرکەوتنی زەبر بە مێشك هەندێکجار دوای 72 کاژێر دەردەکەوێت، راهێنانمان بە پزیشكانی هەڵبژاردەکان کردووە بۆ ناسینەوەی گومانلێکراوانی حاڵەتەکە و چارەسەرکردنی تووشبووان.
ئەندریو ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری گومانکردنی پێکانی یاریزانێک بە زەبری مێشك، جگە لە پێنج گۆڕانکاری رێگەپێدراو، پڕۆتۆکۆڵی قەتەر رێگە بە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی دیکە دەدات، واتا دەتوانن شەش گۆڕانکاری بکەن.