توێژینەوەیەک: 60٪ـی گەنجان خۆراکی ناتەندروست دەخۆن

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، 6 لە هەر 10 گەنجێک لە ئەمریکا رۆژانە پەنا دەبەن بەر خواردنی خۆراکە خێراکان.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم ژەمە خواردنانە رێگەیەکن بۆ تووشبوون بە هەوکردن، هەروەها ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان و شێرپەنجەکان زیاددەکەن. 
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، رۆژانە خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە رێگە لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی زۆر خواردنی خۆراکە خێراکان ناگرێت. 
 
د. راچێل میادۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''نەخواردنی خۆراکە خێراکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و خەمۆکی کەمدەکاتەوە''
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، بۆ بە تەندروست هێشتنەوەی مێشك و جەستە بەگشتی، بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە و خۆراکی دانەوێڵەی تەواو بدرێت و کەمتر گۆشت بخورێت.