زانکۆی بۆستن: یەک لە هەر 14 نەخۆش دەبنە قوربانی بەهەڵە دەستیشانکردن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆستن لە ئەمریکا دەریدەخات، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە هەڵە لەلایەن پزیشکانەوە دەستنیشانی نەخۆشییەکەیان دەکرێت لە زیادبوونن. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، یەک لە 14 نەخۆش لە ئەمریکا بە هەڵە دەستنیشانی نەخۆشییەکەیان دەکرێت و بەهەڵە دەرمان وەردەگرن، ئەمەش مەترسیی دەخاتە سەر ژیانیان، هەروەها 85٪ـی هەڵەکان دەکرێت پێشگیریان لێبکرێت. 
 
دکتۆر ئانوژ دێلال، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت پزیشکان و چاودێرانی تەندروستیی بە وریایەوە مامەڵە بکەن بۆ ئەوەی مەترسی نەخرێتە سەر ژیانی هیچ هاووڵاتیێک''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە باوترین ئەو نەخۆشییانەی بە هەڵە دەستنیشاندەکرێن بریتین لە، نەخۆشییەکانی دڵ، سستبوونی گورچیلە، هەوکردنی سییەکان و کێشە دەروونییەکان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: خواردنەوە گازییەکان

زانکۆی گاڵوەی: خواردنەوەی گازی و شەربەتی دەستکرد ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکەن

توێژینەوەیەکی زانکۆی گاڵوەی لە ئیرلەندا دەریدەخات، خواردنەوە گازییەکان، هەندێک شەربەتی میوە و خواردنەوەی زیاتر لە چوار کوپ قاوە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.