ژنێک لە باکووری کوردستان دوو هەفتەیە دەپژمێت

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ژنەکە لەکاتی پژمیندا
ژنەکە لەکاتی پژمیندا
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ژنێکی تەمەن 24 ساڵی خەڵکی ئێلیهـی باکووری کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە رۆژانە چەندین جار لەسەر یەک دەپژمێت و داوای چارەسەر دەکات.
 
بەنازیر ئایدن لە گەڕەکی سەیدان لە ئێلیهـ دەژی و لە رۆژی 18-09-2024ەوە کەوتووەتە دۆخێکەوە کە رۆژانە چەندین جار بەسەریەکەوە دەپژمێت.
 
پژمینە بەردەوام و زۆرەکەی بەنازیر بە جۆرێکە کە پزیشکەکانیش تووشی سەرسوڕمان بوون.
 
ئەو دۆخە وایکردووە، ئەو ژنە لە رێگەی میدیاکانەوە داوای چارەسەر بکات.
 
بەنازیر دایکی دوو منداڵە و دەڵێت، سەردانی چەندین نەخۆشخانەی کردووە، بەڵام هیچ پزیشکێک لە دۆخەکە تێناگات.
 
ئەو ژنە هەروەها دەڵێت، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ژیانی لە خێزانەکەیشی تێکداوە و هەموویانی هەراسان کردووە.
 
هەرچەندە پژمە وەڵامدانەوەیەکی جەستەیە بۆ دەرپەڕینی ئەو تەنۆلکە و زیندەوەرە خراپانەی دەچنە نێو جەستە، بەڵام پسپۆڕانی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر کەسێک بەدوای یەکدا و بە خێرایی بپژمێت، ئەوا هۆکاری سەرەکییەکەی ئەوەیە کە تووشی هەستیارییەکی تووند بووە.
 
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی هۆکارەکانی پژمین ئامانەن؛
 
- هەستیاری
- هەوکردن بە میکرۆبەکان وەکو 'ئەنفلەوەنزا و هەڵامەت'
- بەکارهێنانی سپرەی لووت
- خواردنی خۆراکی تیژ
- چوونە نێوی دەنکۆڵەی ورد بۆ نێو بۆریی لووت
 
بەپێی ناوەندەکە، بۆ کەمکردنەوەی پژمین، دەبێت چارەسەری هۆکارە بنەڕەتییەکان بکرێت بەشێوەیەک ئەگەر هەوکردنی بەکتریا ببێتەهۆی پژمین، چارەسەرییەکەی بە دەرمانی دژە زیندەیی دەبێت، یاخود ئەگەر هۆکارەکانی دیکەش بێت ئەوا پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بۆی دابنێت.
 
ئەگەر پژمین تاکە نیشانە بێت پێویست بە سەردانیکردنی چاودێریی تەندروستی نابێت، بەڵام ئەگەر نیشانەکانی وەکو تا، سکچوون، رشانەوە و هەناسەتەنگی لەگەڵ دەرکەوێت، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان. وێنە: رووداو

پسپۆڕێک: ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن دوودڵی و نائارامی لای تاک دروستدەکات بەتایبەت بەربژێران، تەنانەت دەڵێت: ''نابێت منداڵ بە خراپی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت''.