خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکی بە دوو داهێنەری ڤاکسینی کۆڤید-19 دەبەخشرێت

02-10-2023
شکار رێبوار
نیشانەکردن خەڵاتی نۆبڵ
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

خەڵاتی نۆبڵ لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی راگەیێندرا و بەخشرا بە داهێنەرانی یەکەمین ڤاکسینی کۆڤید-19. 
 
ئەمڕۆ 2ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد لەلایەن دامەزراوەی نۆبڵەوە 'خەڵاتی نۆبڵ' لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی راگەیێندرا و تۆماس پێرلمان، سکرتێری ئەنجوومەنی نۆبڵ خەڵاتەکەی پێشکێش بە دوو داهێنەری ڤاکسینی کۆڤید-19 کرد بە ناوەکانی پڕۆفیسۆر کاتالینا کاریکۆ و د. درو وایسمان. 
 
ڤاکسینی هەردوو زاناکە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرناوە بەرهەمهێندرا و ئێستا بە ملیۆنان کەس بەهۆی داهێنانەکەیانەوە ژیانیان لە کۆرۆنا پارێزراوە.
 
پێشکێشکردنی خەڵاتی نۆبڵ ساڵانەیە و داهێنەری سوێدی 'ئەلفرێد نۆبڵ' لە وەسیەتنامەکەیدا گوتبووی، ''ئەو کەسانەی گەورەترین سوودیان بە مرۆڤایەتی بەخشیوە خەڵاتبکرێن''؛ خەڵاتەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1901 دوای پێنج ساڵ لە کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ دابەشکران.
 
ئەو کەسانەی کە نۆبڵ بەدەستدەهێنن 1.1 ملیۆن دۆلاریش خەڵات دەکرێن، پار زانایەکی سوێدی بە ناوی سڤانت پابۆ، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بەدەستهێنا کە لەبارەی بیردۆزی پەرەسەندی مرۆڤەوە بوو. 
 
بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تاوەکو ئێستا بە کۆڤید-19 زیاتر لە شەش ملیۆن و 959 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 770 ملیۆن و 875 هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کانوونی دووەمی 2021 ڤاکسینی mRNAـی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی راگەیێندرا کە بۆ کەسانی سەروو 18 ساڵان بەکاردەهات، تەنانەت ڤاکسینەکە یەکەم دۆزینەوە بوو کە لەلایەن FDA پەسندکرا دژی کۆرۆنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پڕۆفیسۆر کای چوون، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی نیشتمانیی خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی نەخۆشیی شەکرە لە چین. وێنە: رووداو

فەرمانگەی نیشتمانیی شەکرە لە چین بۆ رووداو: دەستمان کردووە بە کۆنتڕۆڵکردنی قەڵەوی

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی نیشتمانیی خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی نەخۆشیی شەکرە لە چین تایبەت بە رووداو دەڵێت، بە پشکنینی پێشوەختە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک کاری جیدی لەسەر کەمکردنەوەی تووشبوون بە شەکرە دەکەن.