پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: تووشبووانی سکچوون ژیناوی پزیشکی بەکاربهێنن

02-09-2023
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکار، د. هێرش حەمەرەئووف، پسپۆڕی منداڵان. وێنە: رووداو
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکار، د. هێرش حەمەرەئووف، پسپۆڕی منداڵان. وێنە: رووداو
نیشانەکردن سکچوون و رشانەوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیەیێنێت، کۆنتڕۆڵکردنی هەر پەتایەک لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا ئاسانە و پێویستە سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی و پێشگیریکردن بگیرێنەبەر. 
 
رۆژی هەیینی 1ـی ئەیلوولی 2023 د. هێرش حەمەرەئووف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بولتەنی تەندروستی رایگەیاند، هەر پەتایەک لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسانە و پێویستە هەر کارێک بۆ ئەو مەبەستە بێت، ئەنجامبدرێت.
 
ئەم پسپۆڕە گوتیشی، باوترین نیشانەی کۆلێرا سکچوون و وشکبوونەوەیە، هەروەها دەشڵێت: مەرج نییە هەموو تووشبوویێک سەردانی نەخۆشخانە بکات، بەڵکو لە ماڵەوە بە خواردنی شلەمەنی دەکرێت قەرەبووی شلەی جەستە بکرێتەوە و پێشگیری لە وشکبوونەوەی جەستە بکرێت.
 
ئەو پسپۆڕەی منداڵان روونی دەکاتەوە، بەکارهێنانی گیراوەی ئامادەکراوی پزیشکی کە لە دەرمانخانەکان بەردەستە دەکرێت کاریگەری زۆر لەسەر شێدارکردنەوەی جەستە دروستبکات، بۆیە پێشنیازدەکات کە تووشبووانی سکچوون بەکاری بهێنن، بەڵام بەگوێرەی پەیڕەوکردنی شێوازی زانستی لە ئامادەکردنیدا.
 
هۆشداریش دەدات لەوەی کە تێکەڵەی ئاو، خوێ و شەکر لە ماڵەوە نەخورێت، بەڵکو لەبری ئەوە پەناببرێتە بەر ژیناوی ئامادەکراوی پزیشکی، چونکە ژیناوەکە بە دیاریکراوی بڕی مادەکانی تێدایە و قەرەبووی مادە خۆراکییە لەدەستچووەکانی جەستە دەکاتەوە. 
 
د. هێرش حەمەرەئووف دەڵێت: ''رێگەکانی 'کوڵاندن و ساردکردنەوەی ئاو، خواردنی خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خۆراکی سەردانەپۆشراو و دەستشۆردنی بەردەوام' بە کاریگەر دادەنێت بۆ پێشگیریکردن لە کۆلێرا.
 
تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان 11 تووشبووی کۆلێرا تۆمارکراون، بەگوێرەی تەندروستیی سلێمانیش، سەرجەم تووشبووەکانی پارێزگاکە نێردراونەتەوە ماڵەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.