لە پێنج مانگی ئەمساڵدا لە هەڵەبجە 26 قاچی دەستکرد بۆ منداڵانی نیڤشکان دروستکراون

02-06-2023
سازگار سەڵاح
وێنەی لاوی، یەکێک لەو منداڵانەی هەڵەبجە کە هەردوو قاچەکانی بڕاوەتەوە
وێنەی لاوی، یەکێک لەو منداڵانەی هەڵەبجە کە هەردوو قاچەکانی بڕاوەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن 11 ساڵانە و خەڵکی شارۆچکەی تەوێڵەیە لە پارێزگای هەڵەبجە. لە تەمەنی پێنج مانگییەوە تووشی نەخۆشییەک بووە، بەڵام لە مانگی شوباتی ساڵی 2021دا پزیشکەکانی ناچاربوون بڕیار بدەن بەوەی قاچەکانی ببڕنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023، 26 قاچی دەستکرد لە پارێزگای هەڵەبجە دروستکراون.
 
کۆچەر، دايکی لاوییە و بە رووداوی راگەیاند، "لە 10 هەزار نەخۆش يەک منداڵ دەيگرێتەوە، ئێستە تووشی ئەم منداڵەی ئێمە بووە، ئەوکاتە تەمەنی 5 مانگ و يەک هەفتە بوو کە تووشی ئەم حاڵەتە بوو، تاوەکو تەمەنی گەیشتە 9 مانگ لەژێر چاودێریی دکتۆردا بوو، تانەخۆشیيەکەیان دۆزییەوە زۆری پێچوو، دکتۆرەکان ئیتر گوتيان پێويستە قاچی ببڕنەوە، پەنجەکانی بڕاوەتەوە هەمووی مردووە، يەکەم جار لە دەستی دا و دواتر گوێ، دوای ئەوە لووت و ناودەمی گرتەوە، ئێمە لە تەوێڵە دەژين، شوێنەکەمان هی ئەوە نييە ئۆتۆمبێلی بۆ دابین بکەین و هەموو رۆژێک بیبەین بۆ نەخۆشخانە."
 
رێکخراوێکی تایبەت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بە منداڵانی نیڤشکان؛ سەرقاڵی دابینکردنی قاچی دەستکردە بۆ لاوی. 
 
سەرکۆ رەحيم، سەرۆکی "رێکخراوی بەرەوژيانێکی نوێ بۆ منداڵانی خاوەن پێداويستی تايبەت" دەڵێت، "نزيکەی سێ ساڵە ئێمە چاودێری دەکەين، لاوی گيان ئێستا بڕينەوەی قاچی بۆکراوە و هەردوو قاچەکانی بەداخەوە دەبێت نەشتەرگەريیەکی ديکەی بۆ بکرێت، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئەوەين کە برينەکەی ساڕێژبێت و دەست بکەين بە قاڵبکردنی قاچی دەستکرد، لەبەرئەوەی ئەو قاڵبە دەنێردرێتە ئەمريکا."
 
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 376 منداڵی نیڤشکان هەن؛ تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023، 26 قاچی دەستکرد دروستکراون، 54 کورسیی تایبەت بە منداڵانی تووشبووی ئيفليجیی مێشک بەخشراوە. هەروەها ساڵی 20223، 300 منداڵی نڤیشکان گەڕێندراونەتەوە بۆ قوتابخانەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

رووداو نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تووشبوو و گومانلێکراوەکانی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی ئاشکرادەکات

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شار رایدەگەیێنێت، ئێستا دوو کەسی گومانلێکراو و یەکێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هاوکات دەڵێت: ''هەرسێکیان بەرکەوتەیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت دا هەبووە''.