پۆلیسی دیالە هەواڵێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی بەخشراوێک رەتدەکاتەوە

02-03-2025
مالیک محەممەد
قوسەی، بەخشراو لە دیالە.
قوسەی، بەخشراو لە دیالە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بۆ رووداو لەبارەی بەخشراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە گوایە ''دکتۆرە و بەهۆی مردنی دایکییەوە تووشی نەخۆشیی دەروونیی بووە'' ئاشکرای دەکات، هەواڵەکە راست نییە و ئەوە دەمێکە تووشی نەخۆشی بووە.
 
عەمید هەیسەم شەممەری، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ناوی 'قوسەی'ـیە و ساڵانێکە کێشەی دەروونیی درێژخایەنی هەیە.
 
ئەو قسەی لەگەڵ ماڵباتی بەخشراوەکە کردووە و دەڵێت، ''خەڵکی گوندی تەحویلەن و لە ناوچەی دۆجمەی سەروو لە دیالە نیشتەجێن''. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە روونی دەکاتەوە، "ئەو کەسە بەهیچ جۆرێک پزیشک نییە وەک ئەوەی کەسانێک لە سۆشیال میدیا باسی دەکەن، بەڵکو ئەو کەسە لە منداڵییەوە بە بارودۆخێکی تەندروستیی قورسدا تێپەڕیوە و ئەوەش وایلێکردووە تووشی ئەو نەخۆشییە دەروونییە ببێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.