رووداو - تەندروستی
بەشێک لە پاککەرەوەکانی کەرتی تەندروستیی راپەڕین دەڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانیش گردبوونەوەیان کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2025 لەبەردەم ئیدارەی راپەڕین پاککەرەوەکانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە و یەکێکیان دەڵێت: ''93 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە''.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەگەر حکومەت چوار مانگ مووچە بە کۆمپانیای بەرپرس لە پاککردنەوە نەدات، ئەوا هەر دەبێت کۆمپانیاکە مووچەکان بدات بە کارمەندەکانی.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 200 کارمەندی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکاندا هەن، ئەوان بایکۆتی کاریان نەکردووە بەڵام ئەوەی ئێستا دەیکەن تەنیا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییە بۆ دواکەوتنی مووچەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ