prev
next
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، دەیەوێت داتا و تۆماری ناوی مردووان بە شێرپەنجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکبخات.
دکتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، رۆژی یەکشەممە 02-02-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بۆ ئەوەی داتا و تۆمارکردنی ناوی مردووان بە شێرپەنجە یەک بخەن و بە دروستی تۆمار بکرێن.
بە گوتەی دکتۆر سورا یاسین، لە هەرێمی کوردستان بە دروستی هۆکاری سەرەکی مردنی هاونیشتمانییان نانووسرێت. تووشبوو هەیە بە شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە، بەڵام دەنووسرێت بە هۆکاری نادیار گیانی لەدەستداوە. هەشە بە شێرپەنجە گیان لەدەستدەدات و نابرێتە نەخۆشخانە و دادپزیشکی. ئەوەش گرفتێکی کارگێڕییە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، لە ساڵی 2023ـدا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2022ـدا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون.
داتای ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، لەبارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە ساڵانی 2022 و 2023:
هەولێر
2022: 2,456 تووشبوو، 5 مردن
2023: 3,030 تووشبوو، 19 مردن
سلێمانی
2022: 2,909 تووشبوو، 342 مردن
2023: 2,796 تووشبوو، 512 مردن
دهۆک
2022: 1,222 تووشبوو، 232 مردن
2023: 1,186 تووشبوو، 195 مردن
کەرکووک
2022: 1,133 تووشبوو، 195 مردن
2023: 1,136تووشبوو، 253 مردن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ