پسپۆڕێکی خانمان بۆ جگەرەکێشەکان: ماڵی ژنان وێران مەکەن

02-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی رایدەگەیێنێت، جگەرە و نێرگەلەکێشان رەپبوونی چووک کەمدەکاتەوە و زوو خاوی دەکاتەوە.
 
لە کۆمێنتی پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیای رووداو، د. نگین جەعفەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی نووسیویەتی، جگەرە و نێرگەلەکێشان کاریگەریی بەرچاو لەسەر توانا سێکسییەکانی پیاوان دروستدەکات.
 
د. نگین جەعفەر دەڵێت: نیکۆتین و مادە زیانبەخشەکانی نێو تووتن کاریگەریی نەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان دروستدەکەن، بەجۆرێک خوێنبەرەکان رەق دەبن و کێشە بۆ سووڕی خوێن دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی چوونی خوێن بۆ ئەندامی نێرینە و رەپنەبوون یاخود خاوبوونەوەی لەناکاو.
 
بەگوتەی پسپۆڕەکە، وازهێنان لە جگەرەکێشان دەتوانێت توانای سێکسی (تاڕادەیەک) باشتر بکات. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە زۆرێک لە پیاوان دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان باشتر دەبن، بەس بەداخەوە ئەمە بۆ هەندێک وا نییە و زیانەکە بووەتە حاڵەتێکی هەمیشەیی و زۆر جاریش چارەسەری وەک ڤیاگرا بەس نییە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی سرووشتی.
 
ئەو پسپۆڕە پەیامێکی بۆ جگەرەکێشەکان هەیە و دەڵێت: ''ماڵی ژنان وێران مەکەن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.