لە ئیندۆنیزیا چاکبوویێکی نەخۆشیی گەڕی پەلی دەستکرد بۆ تووشبووان دروستدەکات

02-02-2023
شکار رێبوار
عەلی ساگە و دەستێکی دەستکرد کە خۆی دروستی کردووە. وێنە: AFP
عەلی ساگە و دەستێکی دەستکرد کە خۆی دروستی کردووە. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کەسێک لە نەخۆشیی گەڕی چاکبووەتەوە و پەلی دەستکرد بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە پەنجە و پەلەکانیان لەدەستداوە. 

عەلی ساگەی تەمەن 57 ساڵ دانیشتووی ئیندۆنیزیایە، ساڵانێکە لە نەخۆشیی گەڕی چاوکبووەتەوە و دەستی بە پیشەی دروستکردنی پەلی دەستکرد بۆ نڤیشکانی گوندەکەی کردووە و دەڵێت: لەڕێگەی پەلی دەستکردەوە خزمەتی قوربانیانی نەخۆشیی گەڕی دەکەم. 
 
بە گوتەی عەلی ساگە، لە ماوەی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە تووشی ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە و دەڵێت: ''رووخسارم لەکاتی نەخۆشیی گەڕی ترسناکبوو، وەکو زۆمبی وابووم، کاتێک دەچوومە دەرەوە خەڵک رایاندەکرد، هاواریان دەکرد و دەیانگوت گەڕە، زۆر خەمباردەبووم.''
 
لە بارەی پیشەکەیەوە عەلی دەڵێت: ''کاتێک خەڵک پەلە دەستکردەکانم بەکاردەهێنن، ئەوە دڵخۆشم دەکات، هەست بە شانازی دەکەم، ئێستا بەهۆی کارەکەمەوە زۆر ئاسوودەم، دروستکردنی پەلی دەستکرد تەنیا بازرگانیکردن نییە بەڵکو مرۆڤایەتییە.'' 
 
رێکخراوەکان هۆشداری دەدەن کە تووشبووانی گەڕی کەسانی ئاسایین و نابێت بەکەم سەیریان بکرێت، تەنانەت دەشتوانن تێکەڵبن.
 
ئاسکین سیناگا، بەڕێوەبەری رێکخراوی NLR بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەڕی روونیدەکاتەوە، گەڕیی نەخۆشییەکی درمییە، بەڵام بڵاوبوونەوەی زۆر قورسە، هاوکات دەشڵێت: تۆ پێویستە لەگەڵ تووشبووێکی گەڕیدا بژیت کە لانیکەم 20 هەفتە لەژێر چارەسەردابووە، ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرابێت پێویستە تووشبوو تێکەڵ نەبێت."
 
عەلی دەیەوێت نمونەیەک بێت بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشیی گەڕی بوون، بەجۆرێک تووشبووانیش دەشێت چاکببنەوە و ببنە رزگارکەری ژیانی کەسانی دیکە.
 
بە گوێرەی دەزگای خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی NHS لە بەریتانیا، هۆکاری نەخۆشیی گەڕی بەکتریایە و دەشێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە جەستەدا بەبێ نیشانە بمێنێتەوە، پەڵە و برینی پێست لە نیشانە باوەکانن و ئەگەر چارەسەرنەکرێت تووشبوو پەنجەکانی دەست و قاچی لەدەست دەدات، تەندروستیی جیهانیش رایدەگەیێنێت، ساڵانە 200 هەزار حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن کە زۆرینەیان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.