زانکۆی فیدڕالی ڤایکۆسا: رۆژانە خواردنی گوێز هەوکردن کەمدەکاتەوە

01-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی فیدڕالی ڤایکۆسا لە بەڕازیل دەریدەخات، گوێز مادەی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی تێدایە و تەندروستیی ریخۆڵە باشتر دەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، گوێز دەوڵەمەندە بە مادەی سیلینیۆم، رۆژانە خواردنی 8 گرام گوێز  هەوکردن کەمدەکاتەوە و تەندروستیی ریخۆڵە باش دەکات بەتایبەت لەو کەسانەی کە کێشیان زیادە یاخود قەڵەون. 
 
ئەلیسا سیمپسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دابەزینی ئاستی سیلینیۆم لە خوێن ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن زیاددەکات''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی گوێز بەڵام نابێت زێدەڕۆیی لە خواردنی بکرێت، چونکە دەبێتە هۆی ئەگەری روودانی بەرزبوونەوە و ژەهراویبوون بە مادەی سیلینیۆم. 
 
نیشانەکانی ژەهراویبوون بە سیلینیۆم بریتین لە نینۆکی شکاو، هەڵوەرینی قژ، پەڵەی پێست و کێشەکانی ریخۆڵە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.