لە چین چارەسەرێکی نوێی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەک سەرکەوتوو دەبێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە چین بە رێگەیەکی نوێ خانمێکی تووشبووی شەکرەی جۆری یەک چاکدەکرێتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، چارەسەرەکە تەنیا 30 خولەک دەخایەنێت.
 
پزیشکانی زانکۆی پیکینگ و نەخۆشخانەی ناوەندی توێژینەوەی تیانجێن لە چین رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری شەکرەی جۆری یەک تاقیکردەوە و توانرا خانمێکی 25 ساڵان لەو نەخۆشییە درێژخایەنە چاک بکەنەوە.
 
ئەوان خانە بنەڕەتییەکانی مرۆڤیان بۆ تووشبووەکە چاندووە و دواتریش هەمان ئەو خانانە، خانەی پەنکریاسیان لێدروستبووەتەوە بۆ ئەوەی ئەنسۆلینی پێویست بەرهەمبهێنن و کۆنتڕۆڵی شەکرەی خوێن بکرێت.
 
بە گوتەی دێنگ هۆنگکوی، سەرۆکی دەستەی توێژەرانی تاقیکردنەوەکە، ''نەشتەرگەرییەکە 30 خولەکی خایاند و تائێستاش وەرگری خانە بنەڕەتییەکان لەژێر راوێژ و چاودێریدایە''.
 
لەسەر ئەم رێگە چارەسەرە پسپۆڕێکی هەناو لە زانکۆی میامی بە ناوی د. جەی سکیلەر دەڵێت: ''پێویستە لانیکەم پێنج ساڵ چاودێریکردنی ئەو خانمە 25 ساڵانە بەردەوامبێت، بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە دروستکردنی بەردەوامی ئەنسۆلین لەلایەن خانە چاندراوەکانەوە''.
 
ئەم رێگەیە لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو پەسندکراوە کە لەسەر مرۆڤ بەکاربێت، پاشانیش ئەنجامدراوە و چەند رۆژێکە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری زانستیی Cell بڵاوکراونەتەوە.
 
پسپۆڕان دەڵێن، 75 رۆژ دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە، نەخۆشەکە بە تەواوی وازی لە دەرزیی ئەنسۆلین هێناوە و تاوەکو ئێستاش دۆخی تەندروستیی باشتربوون بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات لە کۆتایی ئەمساڵیش بە فەرمی ئەنجامەکان لەسەر ئەوانەی ئەو چارەسەرەیان بۆ کراوە، رادەگەیێندرێن.
 
ئامارەکان
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا، لە جیهاندا لەکۆی 10 کەس، یەکێکیانه تووشبووی نەخۆشییەکەیە و پێشبینیشدەکرێت ژمارەی تووشبووان لە 2030 بگاتە 643 ملیۆن کەس و لە 2045 بگاتە 783 ملیۆن کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوتانی منداڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی. وێنە: رووداو

بەڕێوەبەری کوتان لە تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بەردەستە و هاونیشتمانییان بچن وەری بگرن

بەڕێوەبەری کوتان لە تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی بودجە ناتوانن ڤاکسین بگەیێننە ناوچە دوورە دەستەکان و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا، بچنە بنکە و نەخۆشخانەکان.