زانکۆی گۆتەنبێرگ: ڤاکسینی کۆرۆنا ئەگەری تووشبوون بە کێشەی دڵ کەمدەکاتەوە

01-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی گۆتەنبێرگ لە ئەڵمانیا دەریدەخات، ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ پەیوەست بە کۆرۆنا کەمدەبێتەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کۆرۆنا ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و سستبوونی دڵ زیاددەکات، بەڵام وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە ئەم مەترسییانە کەمدەکاتەوە. 
 
د. فرێدریک نایبێرگ، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، "کوتانی تەواو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ".
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، JN.1 گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنایە و یەکەمجار لە ئەمریکا دۆزرایەوە.
 
بە پێی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا، نوێترین ڤاکسینی کۆرۆنا ئێستا بەردەستە کە گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆنا دەکاتە ئامانج. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.