وەزارەتی تەندروستی و دانیشتووانی میسر: کێشی جانتا زیاتر نەبێت لە 15٪ـی کێشی قوتابی

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی و دانیشتووانی میسر هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەوەی کە ئاگاداری کێشی جانتای منداڵە قوتابییەکانیان بن، بەجۆرێک کێشی جانتا زیاتر نەبێت لە 10٪ بۆ 15٪ـی کێشی منداڵەکە.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جانتای پشت بە شێوەیەکی نازانستی لەشان بکرێت، لێکەوتی خراپی لەسەر بڕبڕەی پشت دەبێت، بەتایبەت لە تەمەنە بچووکەکاندا. 
 
هەروەها چەند مەرجێکی زانستی و تەندروستی بۆ لەپشتکردنی جانتا پێشنیازدەکات وەکو؛ 
 
- جانتای پشت بە دوو پشتوێن و بە یەکسانی لەپشت بکرێت.
 
- قورسایی جانتاکە بە یەکسانی لە هەردوو لای شانەکانەوە دابەشببێت.
 
- هەفتانە پشکنینی نێو جانتای منداڵ بکرێت و کەلوپەلە ناپێویستەکان لاببرێن.
 
- هەمیشە دوو پشتوێنی شانی جانتا بەکاربهێنرێن، نەک تەنیا یەک پشتوێن یاخود بە یەک لاشان لەشانبکرێت.
 
- نابێت کێشی جانتا زیاتر لە 10٪ بۆ 15٪ـی کێشی منداڵ بێت، واتە ئەگەر منداڵێک 40 کیلۆگرام بێت، نابێت کێشی جانتاکەی زیاتر لە شەش کیلۆگرام بێت.
 
پسپۆڕێک هۆشداری دەدات لە قورسیی جانتاکانی قوتابخانە و دەڵێت: ماندوویێتی بە قوتابییەکە دەدات و زیان بە بڕبڕەکانی پشت و ملی قوتابیش دەگەیێنێت.
 
بۆ پێوانەکردنی کێشی جانتای منداڵەکەت لەگەڵ کێشی خۆی، ئەم هاوکێشەیە بەکاربهێنە، بەپێی بنچینەی ئەوەی کە ئەگەر منداڵێک 40 کیلۆگرام بێت، ئەوا نابێت کێشی جانتاکەی زیاتر لە 6 کیلۆگرام بێت؛
 
کێشەی منداڵ بە {کگم}  × (0.15)= کێشی جانتا کە نابێت لەو ئەنجامەی دەرچووە، زیاتر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە