توێژینەوەیەک: تەکنەلۆژیایێکی نوێ بەکتریای نێو برین دیاریدەکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا دەریدەخات، دەشێت رووناکی فلورۆسێنت بەکاربهێنرێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو بەکتریایانەی لە برینەکاندا خۆیان دەشارنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن و هێواشکردنی چاکبوونەوە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تەکنیکە نوێیەکە نەک هەر یارمەتی دیاریکردنی بەکتریاکان دەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی کەمتر بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەیی، هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە دەشێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە بەکاربهێندرێت کە برینی درێژخایەنیان هەیە وەکو 'برینی پێ لە تووشبووانی شەکرە'.
 
دکتۆر داڤید ئارمسترتۆنگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دۆزینەوە و لابردنی بەکتریا لە برین زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لە هەوکردن و چارەسەرکردنی خێراتری برینەکان''. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، زیاتر لە 6.5 ملیۆن ئەمریکی تووشی برینێکی درێژخایەن دەبن، لە ماوەی چەند مانگێکدا چاک نابێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردنێکی توند کە رەنگە بە بڕینی بەشێکی جەستە یاخود گیانلەدەستدان کۆتایی پێبێت.
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نەخۆشیی شەکرە لە ئەمریکا، نزیکەی 20%ی تووشبووانی شەکرە تووشی برینی پێ دەبن، بەهۆی بەکتریای نێو برین تووشی هەوکردن دەبن و دواتریش پێویستیان بە بڕینەوەی قاچ دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: چەند خۆراکێکی رەنگاورەنگ

لە ئەمریکا رەنگە دەستکردەکانی نێو خۆراک قەدەخەدەکرێن

یاسادانەرانی ویلایەتی کالیفۆرنیا رایدەگەیێنن، پرۆژە یاسایێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی رەنگی دەستکردی نێو خۆراک کە بەمەبەستی رەنگاورەنگ کردنی خۆراکەکان بەکاردەهێندرێن.