کۆمەڵەی ساونای ئەمریکیی باکوور: ساونا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ساونا ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
 
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی ساونای ئەمریکیی باکوور دەریدەخات، ئارەقکردنەوە بە ساونا سووڕی خوێن چالاکدەکات و بڕێکی زۆر چەوریش دەسووتێنێت، کە ئەمانەش یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
 
کۆمەڵەکە پێشنیازدەکات، هەر ساونایەک 15 بۆ 20 خولەک بخایەنێت.
 
د. برووک جێفی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت: ''ساونا هەر جۆرێک بێت سوودی بۆ تەندروستیی پێست، نەخۆشیی ئەلزەهایمەر و نەخۆشییەکانی دڵیش دەبێت''.
 
تەنانەت کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، ساونا هۆیەکە بۆ خەوخۆشی و یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە