پسپۆڕێک: یاریزانانی ئۆڵیمپیاد بایەخ بە چوونە نێو سەهۆڵاو دەدەن

رووداو - تەندروستی 

ئۆڵیمپیاد رێخۆشکەرە بۆ بایەخدان بە چارەسەرییە دێرین و پزیشکییەکان بۆ باشترکردنی ئاستی یاریزانان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، هاوکات بەپێی توێژینەوەیەکیش، هەزاران تۆن سەهۆڵ کڕدراون بۆ یاریزانانی ئۆڵیمپیاد.
 
دیدیە بوهاسیرا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە فەرەنسا دەڵێت: وەرزشڤانان بایەخێکی زۆر بە چارەسەرییەکانی پزیشکیی جێگرەوە دەدەن، بەتایبەت لەسەهۆڵدا مانەوە و چارەسەر بە ساردی.
 
بەپێی هەواڵێکی نوێی گۆڤاری پزیشکیی وەرزشیی بەریتانی، ئەو فیدراسیۆنانەی بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی فەرەنسا دەکەن داوای زیاتر لە 16 هەزار تۆن سەهۆڵیان کردووە تاوەکو بۆ یاریزانەکان دابینی بکەن.
 
لەم بارەیەوەشەوە، دیدیە بوهاسیرا دەشڵێت: ''یاریزانانی ئۆڵیمپیاد بۆ بەهێزکردنی جەستەیان سوود لە ژووری سارد و مانەوە لەنێو سەهۆڵ دەبینن، ئەمەش وایان لێدەکات جەستەیەکی بەهێزیان هەبێت و هەمیشە بە چالاکیی بمێننەوە''.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی ئازار لە ئەمریکا، پزیشکان بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکانیان کەمکردووەتەوە و ئێستا بایەخ بە رێگەی دیکە دەدەن بۆ کەمکردنەوەی ئازار وەکو بەکارهێنانی دەرزیی ئاژنین، چوونە نێو سەهۆڵاو و هەندێک کردەی سرووشتی دیکە کە جۆرێکن لە پزیشکیی جێگرەوە، چونکە زۆر بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشكێنەکان دەشێت کاریگەریی لاوەکی دروستبکات و تەنانەت ببێتەهۆی ئالوودەبوون.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا سوودەکانی مانەوە لەنێو ئاوی سەهۆڵاو باسکران و پسپۆڕێک سوودەکانی رووندەکاتەوە؛