توێژینەوەیەک: گۆشتی ئامادەکراو ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

01-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی تەنیا دوو ژەم گۆشتی ئامادەکراو 'گۆشتی قوتو' لە هەفتەیەکدا تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 14٪ زیاددەکات. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، گۆشتی ئامادەکراو چەند مادەیەکی زیانبەخشی وەکو نیتریت و سۆدیۆمی تێدایە کە زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیێنن، پیربوون پێشدەخەن و دەبنە هۆی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.
 
د. یوهان لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، '' گۆشتی قوتو نەک تەنیا زیانی بۆ مێشک هەیە، بەڵکو مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەش زیاد دەکات".
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، بۆ بە تەندروست هێشتنەوەی مێشك و جەستە بەگشتی، بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە و خۆراکی دانەوێڵەی تەواو بدرێت و کەمتر گۆشت بخورێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.