رووداو - تەندروستی
بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیێنێت، کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی جگەرە و نێرگەلە لەنێو منداڵ و نەوجەوانان بەتایبەت لەنێو قوتابخانەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-1-2025 ئاری ئاغۆک، بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەمیشە هەوڵیان داوە قوتابییان لە ڤەیپ دووربخەنەوە، تەنانەت باسی ئەوەشی کرد کە مامۆستایانیش لە کاتی پیشەکەیان ڤەیپ دەکێشن.
ئاری ئاغۆک دەڵێت: کارمان کردووە بۆ نەهێشتنی ڤەیپ لەنێو مامۆستایان، هەروەها قوتابخانەکانی کچان زۆر بە تووندی لە ژێر چاودێریکردندان.
ئەمڕۆ چوارشەممە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها دەکرێتە خەڵاتی براوەی پڕۆژەکە.
ئەمە فۆڕمی خۆتۆمارکردنە. یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی 07513233353 یان 07713233353 و ناوی خۆتان لەڕێگەیانەوە تۆماربکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ