رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات

رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بۆ دەستپێکردنەوە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان و بەرپرسێکی باڵای لە عێراق دەڵێت: ''رووداو بەرەنگاری گرنگترین مەترسیی سەر تەندروستیی گشتی بووەتەوە بە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ''.
 
د. عامر بیبانی، بەرپرسی سیستمی تەندروستیی WHO لە عێراق لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت: ئەنتیتۆباکۆ پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ وازهێنان لە تووتن و دەستخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین بۆ هاندانی خەڵک لە وازهێنان لە تووتن.
 
د. عامر بیبانی بە نوێنەرایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و بە یەکێک لە دووپاتکردنەوەی مەرجەکانی رێکخراوەکەی دانا بۆ وازهێنان لە تووتن.
 
لە کۆتاییشدا گوتی، هەموو پاڵپشتییەکی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین تاوەکو لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ سەرکەوتووبێت.
 
تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-1-2025 کەمپەینەکە رادەگەیێندرێت و کلینیکێکی ئەنتیتۆباکۆش دەکرێتەوە.