پسپۆڕێکی خانمان لە دهۆک: جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ خانمان تووشی نەزۆکی دەکات

01-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. لانە حیکمەت، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون.
د. لانە حیکمەت، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک ئاشکرای دەکات، کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ نەک تەنیا بە شێوەی راستەوخۆ دووکەڵەکەی، بەڵکو ئەو شوێنەشی جگەرەکەی لێدەکێشرێت زیان بە تاک دەگەیێنێت، بەتایبەت خانمانی دووگیان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-1-2025 د. لانە حیکمەت، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە بەرنامەی نووڕۆژدا لە دهۆکەوە بەشداربوو و گوتی، کاریگەریی کێشانی تووتن و نیکۆتین بۆ خانمان زۆر مەترسیدارترە، چونکە هۆرمۆنەکانیان تێکدەدات و منداڵدانەکانیان لاوازدەکات.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا روونی دەکاتەوە، کێشانی تووتن و نیکۆتین بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەشێت ببێتەهۆی نەزۆکبوون و لەماوەی دووگیانیشدا دەشێت ببێتەهۆی لەبارچوونی منداڵ و لاوازیی کۆرپەلە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.