رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ رادەگەیێندرێتەوە و ئامانجی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتمانییانە لە جگەرە و نێرگەلەکێشان، بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەستخۆشی لە تۆڕی میدیای رووداو دەکات بۆ هاندانی خەڵک لە وازهێنان لە تووتن.
لە ساڵی یەکەمی راگەیاندنی پڕۆژەکە واتە لە ساڵی 2017، 9450 کەس وازیان لە جگەرە هێناوە و ناویان تۆمارکردووە، لە ساڵی دووەمی راگەیاندی پڕۆژەکە، 13572 کەس وازیان لە جگەرە هێناوە و ناویان تۆمارکردووە، لە ساڵی سێیەم، 15 هەزار یان لە جگەرە هێناوە و ناویان تۆمارکردووە؛ هاوکات سێ ئۆتۆمبێلیش کرانە دیاری.
هەر کەسێک وازی لە جگەرەکێشان هێنابێت، خەڵات دەکرا و هەزاران کەس ناویان تۆمارکرد، هەر سێ ساڵەکە براوەکان دیاریکران و خەڵات کران.
د. عامر بیبانی، بەرپرسی سیستمی تەندروستیی WHO لە عێراق لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت: ئەنتیتۆباکۆ پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ وازهێنان لە تووتن و دەستخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین بۆ هاندانی خەڵک لە وازهێنان لە تووتن.
ئەو دەشڵێت: جێی شانازییە نزیکەی 40 هەزار کەس لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.
ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاواز، تۆڕی میدیایی رووداو پڕۆژەکەی راگەیاندەوە، ئامانج ئەوەیە کوردستان نەوەیەکی دوور لە دووکەڵی هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ