ئەحمەد محەممەدی چیرۆکنووس کۆچی دواییکرد


رووداو دیجیتاڵ

چیرۆکنووسی کوردستان ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل کۆچی دواییکرد. ئەو نووسەرە زیاتر لە 60 کتێبی بڵاوکراوەی هەیە.
 
زانا ئەحمەد محەممەد، کوڕی ئەو نووسەرە کوردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نزیک کاژێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باوکی بە نەخۆشی و لە ماڵی خۆیاندا کۆچی دواییکردووە.
 
هاوکات فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی هەولێر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل "بەقەد قوتابخانە و كتێبخانەیەك كتێب و وشە و چیرۆكی پێشكێشی نەوەی دوێنێ، ئەمڕۆ و دواڕۆژیش كردووە؛ هەموومان قەرزاری ئەوین".
 
ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل ساڵی 1941 لە قەزای دووز لەدایکبووە؛ نووسەر و وەرگێڕی 60 کتێبە لە بوارەکانی چیرۆک و رۆماندا، کە بەشێکی کتێبەکانی لە زمانەکانی تورکی و عەرەبییەوە وەرگێڕاون.