ئەحمەدی مەلا کتێبی 'زەردکی دووەم' چاپ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەدی مەلا، نووسەر و شاعیر، کتێبێکی شیعری نوێ چاپ دەکات و دەڵێت، "ئەو کتێبەم 9 شیعر لەخۆ دەگرێت".
رۆژی چوارشەممە 25-9-2024، ئەحمەدی مەلا، نووسەر و شاعیر بە رووداوی گوت، "زەردکی دووەم، کۆمەڵە شیعرێکی نوێ لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان 9 دانەیە. هەمان ئەو ناونیشانەن کە لە زەردکی یەکەم هەن. زەردکی یەکەم لە ساڵی 1988 لە شاری جنێڤی سویسرا چاپ و بڵاوکرایەوە".
بە گوتەی ئەحمەدی مەلا، "شیعری یەکەم لە ساڵی 2013 نووسراوە و دوایینیشیان لە 2023 نووسراوە. کتێبەکە 1000 دانەی لێ چاپ دەکرێت. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم چاپ و بڵاوی دەکاتەوە."
ئەو شاعیرە دەشڵێت، "سەرباری ئەوەی ئەم د‌وو ئەزموونە لەسەر هەمان بنەما دامەزراون، بەڵام د‌وو جیهانیی شیعری، د‌وو ئەزموون وەک د‌وو جیهانبینی و تەنانەت بە د‌وو زمانی شیعریی جیا نووسراون. رەنگە وەک د‌وو ئاوێنە بن بەرامبەر بە یەک دانرابن، هەریەکە ئەوی دیکەیان دەخوێنێتەوە".
سەباح رەنجدەر، نووسەر و شاعیر لەبارەی شیعرەکانەوە بە رووداوی گوت، "زه‌ردکی دووەم ئامرازه‌كانی خۆی له زه‌ردکی یەکەم وه‌رنه‌گرتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه. له ده‌قی دووه‌مدا ژیان له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
سەباح رەنجدەر گوتی، "یه‌كه‌مجاره شاعیرێک كۆشیعرێكی به د‌وو ئاستی شاره‌زایی ئه‌زموون بنووسێت. ئه‌م ئه‌زموون، داهێنان و دیارده‌یه له شیعری كوردیدا به‌ر ئه‌حمه‌دی مه‌لا ده‌كه‌وێت".