کتێبی 'گەزمی کەمال'ـی مەحموود نەجمەدین بڵاودەکرێتەوە

24-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەمزووانە کتێبی "گەزمی کەمال"ی مەحموود نەجمەدین، نووسەری ناسراوی کورد بڵاودەکرێتەوە. کتێبەکە "توێژینەوەیەکی قووڵە" لەبارەی دۆزی کورد لە باکووری کوردستان و نێوەڕۆکەکەی شرۆڤەی کەلامی دەنگبێژانی هەرێمی سەرحەدە.
 
"گەزمی کەمال" گەشتێکە لە کەلامەوە بۆ سیاسەت و شۆڕشی کوردان لە باکوور و گەڕانەوەیە بۆ "ڕۆژگاری شووم و تۆقێنەری کەمالی". کتێبەکە لە دووتوێی 251 لاپەڕەدا لە چاپ دراوە و بڕیارە لە یەک کاتدا لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بڵاوبکرێتەوە.
 
نووسەر لە کتێبەکەیدا تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی سیاسەت و بیری ناسیۆنالیستی مستەفا کەمال ئەتاتورک لەسەر دڵی کورد و ئازارەکانی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە. هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو بەرنامەیەی مستەفا کەمال ئەتاتورک جێبەجێی کرد، "لەگەڵ ئەوەی سوودی بۆ تورکیا هەبووە، بەڵام کینە و رقێکی زۆری لەنێوان کورد و تورکدا دروست کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە."
 
ناوەڕۆکی کتێبەکە لەم بابەتانە پێکدێت:
 
- سەرنامە
- شالووری سەرحەد
- کڕێوەی قەرتەوین و گڕەی گەرمەسێر
- لە ئەلەگەزەوە بۆ سەرحەد
- باوکی ڕۆحی دەنگبێژان
- دەنگبێژ رەسۆ
- فەرزێ،تەیرێ سەر ملێ قیز و بووکان 
- دەنگبێژ حوسەینۆ
- قۆناغی جەمسین
- سەرنامەی تەمەرە
- وانەیەک بۆ پەراسووخوارەکان
- نووسینەوەی بۆبلات
- جەوری تورکان و شیعری شاعیران
- ناسیۆنالیزمی تورکی 
- فەرهەنگۆک
- سەرچاوەکان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووسەر و چیرۆکنووسی کورد حەسەن جاف کۆچی دواییکرد

نووسەر و چیرۆکنووسی کورد حەسەن جاف کۆچی دواییکرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نووسەر و چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی کەرکووک حەسەن جاف، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کوردیش دەڵێت، "بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە."