کتێبی 'بۆ مێژوو'ـی سەرۆک بارزانی بە زمانی فەرەنسی چاپ دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

کتێبی 'بۆ مێژوو'ـی سەرۆک بارزانی، وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی فەرەنسی. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت "کۆپییەکی دەدرێتە کەسایەتیییە سیاسییەکانی فەرەنسا."
 
بۆ مێژوو، کتێبێکی بەڵگەیی، دۆکیومێنتاریی سیاسی و مێژووییە، باسی خەباتی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و گشتپرسیی سەربەخۆیی دەکات لە ساڵی 2017. کتێبەکە لەسەر بنەمای بەڵگە باسی بڕیار و ئاڵنگارییەکان و گشتپرسییەکە دەکات کە سەرۆک بارزانی خۆی رێبەرایەتی کرد.
 
چوارشەممە، 17-07-2024، عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، سبەی کتێبی 'بۆ مێژوو'ـی سەرۆک بارزانی، بە زمانی فەرەنسی چاپ دەکرێت و لە مانگی ئەیلوولدا بڵاودەکرێتەوە.
 
عەلی دۆلەمەڕی گوتی "کتێبەکە بە دیاری دەدرێتە چەند کەسایەتییەکی دیاری سیاسیی فەرەنسا و پەرلەمانتاران."
 
کتێبەکە لەلایەن د. بەختیار، مامۆستای بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستا عەبدولجەبار مەلاحەسەن   وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەرەنسی.
 
پێشتر، کتێبەکە بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی سەروو و خواروو)، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، فارسی و رووسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.