رووداو دیجیتاڵ
فەرمان هیدایەت زەنگەنە، نووسەر، مێژوونووس و شاعیر، دوو کتێبی چاپ و بڵاوکردەوە، یەکێکیان کتێبێکی شیعرییە و بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە شاعیرێکی عەرەب نووسیویەتی.
فەرمان هیدایەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'هەموو وەرزێکم پایزە' ئەزموونێکی تازەیە و ژمارەیەک هەڵبەستی خۆی و جەهاد مەسنانی، خانمە شاعیری تونسی لەخۆدەگرێت و بڕیارە لە تونس لە کۆڕێکی وێژەییدا بناسێندرێت و واژۆ بکرێت.
گوتیشی، هۆنراوەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبیە، بەڵام کتێبەکە چەند هۆنراوەیکی خۆی بە زمانی فەرەنسی لەخۆدەگرێت، جگە لە هۆنراوە عەرەبی و کوردییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرگی دووەمی 'رێنواری رەچەڵەکی کورد'ـی بڵاوکردەوە کە توێژینەوەیەکی مێژووییە و زۆر لایەنی نەگوتراوی مێژووی کوردی بۆ یەکەمجار هەڵدەداتەوە، تێیدا باس لەوە دەکات کە چۆن بەلووچەکان کوردی زەنگەنەن و چۆن زمانەکەیان دەگەڕێتەوە سەر شێوەزاری گۆران، هەروەها کرواتی و سۆمەری چۆن رەڵەچی کوردن، راستی شیرین و فەرهاد چییە؟ و چەند مژارێکی دیکە.
فەرمان هیدایەت زەنگەنە، بڕوانامەی دکتۆرای لە دەروونناسی گشتی هەیە، تێزی دکتۆراکەی لەبارەی کاریگەری زمانی جەستە لەبارەی راکێشانی گەشتیارانە بۆ مێوانەخانەکان'، خاوەنی 15 پەرتووکی چاپکراوە، نامەی ماستەرەکەی لەبارەی کاریگەری زمانی جەستەیە، لەسەر پێشکێشکارانی کەناڵە کوردییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ