رووداو دیجیتاڵ
لە کاتێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە خۆپێشاندان هەیە، بەڵام بەشێک لە هونەرمەندان لە کارە هونەرییەکانییان بەردەوامن و بەرهەمی نوێ بڵاودەکەنەوە، لەوانە گرووپی میوزیکی منداڵانی ژەنین لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو گرووپە بەرهەمێکی بەناوی 'بۆچی دەمکوژی بە چاوان'ـە و یەکێک لە بەرهەمەکانی ناسر رەزازی، هونەرمەندی کوردە و بە دەنگی موهەنا ئەحمەدی گوتراوە و تۆفیق وەیسی کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
'بۆچی دەمکوژی بە چاوان' بە سەرپەرشتی دانش مەردانی بەرهەمهاتووە و بێهنام چاک کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کردووە و بۆ جاری یەکەم ئەم بەرهەمە لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
دانش مەردانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، موهەنا ئەحمەدی تەمەن هەشت ساڵە و یەکەم بەرهەمیەتی بڵاودەکرێتەوە و لە ماوەی داهاتوودا بەرهەمێکی دیکەی بڵاودەکەنەوە.
لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ژەنیاری منداڵ و نەوجەوانی سەقز لە هەردوو رەگەز بەشدارن و ئامێری، دەف، ڤایۆلین، سەنتوور و ریتم دەژەنن.
ڤیدیۆکلیپەکە لە کۆتایی وەرزی هاوینی ئەمساڵدا لە نێو باخێکی سێو لە دەورووبەری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ