هانا کامکار: زیاتر لە مانگێکە دەست بەسەر ئامێرە تایبەتەکانمدا گیراوە

30-10-2023
ناسر پیرۆتی
نیشانەکردن ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی تاران دەستیان بەسەر ئامێرەکانی هانا کامکار کچی بیژەن کامکاردا گرتووە. 
 
هانا کامکار، هونەرمەندی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پۆستێکدا لە پەیجی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا لە کاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات، هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانە دەستیان بەسەر مۆبایل، فلاش میمۆری و ئامێرە تایبەتەکانی دیکەیدا گرتووە و سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆری داوە، تاوەکو ئێستا ئامادە نین بۆی بگەڕێننەوە.
 
هانا کامکار دەڵێت، بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکانییەوە، لە وانە گوتنەوە و چالاکییە هونەرییەکانییدا تووشی کێشە بووە.
هانا کامکار، گۆرانیبێژ، ژەنیار، ئاوازدانەر و ئەکتەرە و ساڵی 1980 لە تاران لەدایکبووە و کچی هونەرمەندی ناسراو، بیژەن کامکارە.
 
هانا کامکار یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکیی گرووپی کامکار و جگە لە گۆرانی گوتن و ژەنیاری، کۆرسی تایبەتی ئاواز و هونەر بەڕێوە دەبات.
 
ئەو هونەرمەندە لە ژمارەیەک فیلم و شانۆشدا وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداریی کردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە