سبەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ دابەش دەکرێن

30-10-2022
پەسار فایەق
فۆتۆ: رەوەند جەواد
فۆتۆ: رەوەند جەواد
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ رەوەند جەواد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چالاکییەکانی 13مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردەوامە و فیلمی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدارن و بڕیارە سبەی دووشەممە، خەڵاتەکانی دابەش بکرێن.
 
رەوەند جەواد، ئەندامی لە بەشی راگەیاندنی لیژنەی 13مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ، بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 11ـی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەوروپا، فیلمی 'کابول' پێشاندەدرێت، دواتر چەند فیلمێکی منداڵان پێشاندەدرێن و پێشاندانی کورەتەفیلمەکان لە کاژێر چوار ئێوارە دەبێت.
 
جگە لە پێشاندانی فیلم، چەندین پانێلی تایبەت بە فیلم و سینەما لە ماوەی شەش رۆژی فێستیڤاڵدا پێشکێش دەکرێن و رۆژانە فیلمی سینەماکارانی کورد پێشاندەدرێن.
 
خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ 28 فیلم بەشدارن و خەڵات لە سێ بەشدا پێشکێش دەکرێن، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم و خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵ. 
 
هەروەها ئەمساڵ خەڵاتێکی دیکە بەناوی ئەرهان ئۆرس، سینەماکاری باکووری کوردستان زیادکراوە کە ئەمساڵ لە تورکیا دەستبەسەرکرا و ئێستا لە زیندانە.
 
'جیران' نوێترین فیلمی مانۆ خەلیل، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک فیلمی دەستپێک و کردنەوەی فێستیڤاڵ دەستنیشانکرا و بەبێ ئامادەبوونی ئەو دەرهێنەرە، فیلمەکەی پێشاندرا.
 
بیلال بوڵوت، ئەندامی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە، لەبارەی هەڵبژاردنی فیلمی 'جیران' وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ، پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو: "فیلمێکە بە زمان کوردییە و بە هونەر کوردییە و لە جوگرافیایەکی کوردی وێنەگیراوە، ئێمە دڵخۆشین بە پێشاندانی فیلمی مانۆ خەلیل لە فێستیڤاڵەکەدا".
 
چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 26 تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و سبەی دووشەممە 31 تشرینی دووەمی 2022 چالاکییەکانی کۆتایی دێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند