رووداو دیجیتاڵ
به‌همه‌ن قوبادی فیلمسازی کورد و ئەندامی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمەریکا 'ئۆسکار'، نامەیەک ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی ئەو ئەکادیمیایە دەکات، تێێدا پێشنیازێکی لەبارەی فیلمسازانی تاراوگە و پەنابەرەکان خستووەتەڕوو.
نامەکە لە 28 ئەیلوولی 2021 ئاراستەی ئەکادیمیاکە کراوە، تێیدا پیشنیازی کردووه هه‌موو ساڵێک، له لایه‌ن فیلمسازانی تاراوگە (بێ‌نیشتمان) و په‌نابه‌ره‌وه؛ لەژێر ناوی وڵاتێک یا ئاڵای 'پەنابەرەکان'ـدا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بڕه‌خسێت که فیلمێک به ئاکادیمیای "ئۆسکار" بناسێنن، رێک وەکوو تیمێکی پێکهاتوو لە وەرزشوانانی پەنابەر که لە یارییەکانی ئۆڵمپیاددا به‌شداریی ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ وەرزشوانانی دیکه‌ی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا رکابه‌ریی ده‌که‌ن.
لە ده‌قی نامه‌که‌ی قوبادیدا هاتووە:
"خۆزگە، مرۆڤ نیشتمانەکەی
وەکوو وهنەوشەکان
ـ لە ناو سندووقەکانی خاک‌دا ـ
رۆژێک بیتوانیبایە
هاوڕێ لەگەڵ خۆی بیبات، بۆ هەر شوێنێک کە بیویستایە
سڵاو و رێز
من بەهمەن قوبادی، وەکوو ئەندامێک لە بنەماڵەی ئاکادیمیا، دەمەوێت سەبارەت بە بارودۆخێک بدوێم کە گرفتی زۆربه‌ی فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی جیهانه. ئێمە سینەماکارانی بێنیشتمانین! لەڕاستیدا لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم جیهانە ژیان بەسەر دەبەین کە نیشتمانی سەرەکی ئێمە و ئەو وڵاتە نییە کە تێیدا هاتبێتینە دنیا، ئەم جیهانە پێناسه و شوناسی ئێمە بە ناوی نیشتمانیی ئەو ناوچە جوگرافییەوە دەناسێت. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که من به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئێرانیم به‌ڵام، به بێ هێماکانی شووناسی جوگرافییه‌که‌م، لە تاراوگە کار ده‌که‌م و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م؛ چونکه حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی وڵاته‌که‌م، به بیانووی هیچ و پووچه‌وه – و به لانی زۆره‌وه به هۆی ویسته یه‌کسانی خوازییهکانم - منی له نیشتمانه‌که‌م دوور خستۆته‌وه. ئه‌مه، بێگومان چیرۆکی زۆربەی فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی جیهانه که ناتوانن بە هۆکاری جۆراوجۆره‌وە لە نیشتمانی دایکایەتی خۆیاندا بژین. لە ئاکامدا بۆ کۆچێکی نه‌خوازراو و ژیان له تاراوگە پەنایان هێناوە.
مانای قسەکەی من ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کە ئەندامێکی ئاکادیمیام، بەڵام لەم بارودۆخەی ئێستا، وەکوو فیلمسازێکی بیانی و بە هۆی یاسا و رێساکانی ئاکادیمیای ئۆسکار، وڵاتێک وەکوو ئێران، تورکیا یا هه‌ر وڵاتێکی دیکه، فیلمە سەربەخۆکەی من وەکوو نوێنەری ئەو وڵاتە به ئاکادیمیا ناناسێنێت. له لایه‌کی دیکه‌وه نابێت له بیربکه‌ین، زۆربه‌ی سینه‌ماکارانی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌ست که ته‌نانه‌ت له وڵاته‌کانی خۆشیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام بارودۆخێکی وه‌کوو ئێمه‌ی بێ ماڵ و حاڵ و دوورخراو و په‌نابه‌ریان هه‌یه. به‌رهه‌می سینه‌ماکارانێکی بوێر که به سانسۆڕی ده‌وڵه‌تی و گوشاره‌کانی حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی خۆیان "نه" ده‌ڵێین، نه ته‌نیا له وڵاتی دایکیی خۆیان سانسۆڕ کراون و پێش نمایشیان گیراوه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی حکومی و پهیوهستیشهوه هیچ کاتێک ئه‌و مۆڵەتەیان پێ‌نادرێت که بە ئاکادیمیا بناسێندرێن. له ئێران سینه‌ماکارانێکی به‌رچاو له‌وانه: جه‌عفه‌ر په‌ناهی و محه‌مه‌د ره‌سووڵ ئۆف نابێت له یاد بکه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌یان سینه‌ماکاری دیکه له چین و رووسیا تا هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه که له پشت حه‌ساره نادیارییه‌کانی زیندانی گه‌وره له وڵاته‌کانیان کار و چالاکی ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌م بارودۆخه له که‌شێکدا رووده‌دات که من به شێوه‌ی کارا له‌م ساته‌دا، جگە لە نەتەوایه‌تی ئێرانییەکم وادیارە کە ماڵێکم نییە؛ هه‌ر وه‌کوو کیسه‌ڵێک که له‌ناو قاپهکهیدا بژیی و ئه‌و به کۆڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێت. ته‌نانه‌ت زمانێکی سه‌ربه‌خۆشم نییه! چونکه نازانم ده‌بێت به چ زمانێک فیلم سازبکه‌م تا له وڵاتێکی جگە لە نیشتمانه‌که‌ی خۆم به شێوه‌ی گشتی نمایش بکرێت، پاشان حکومه‌تێک زگی بسووتێت و رێز له هونه‌ره‌که‌م بگرێت و به ناونیشانی یه‌کێک له‌و رێگایانه‌ی زیاتر بینینی فیلمه‌که‌م، ئه‌و به ئاکادیمیا بناسێنێت!
بێگومان ئه‌مه چیرۆکی زۆربه‌ی فیلمسازانی دیکەش لە سەرتاسەری جیهانه که لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا بەسەر دەبەن.
هەر بەم پێیە، دەمەوێت لە رێگەی ئەم نامەیەوە، پێشنیار بکەم لە تەنیشت وڵاتانی جۆراوجۆردا کە هەموو ساڵێک ئه‌گه‌ر و توانای ناساندنی یەک فیلمیان بە ئاکادیمیا وەکوو نوێنەری وڵاتەکەیان هەیە، یەک فیلمیش لە لایەن ئێمەی فیلمسازانی نیشته‌جێ له تاراوگە (بێ‌نیشتمان) ده‌رفه‌تی ناساندن بە ئاکادیمیای هەبێت. راست وەکوو یارییەکانی ئۆڵمپیادی 2020 تۆکیۆ، کە ئەمساڵ لە ژاپۆن بەڕێوەچوو و تیمێکی پێکهاتوو لە وەرزشوانانی پەنابەر لە یارییەکاندا ئامادە بوو.
ئەگەر فیلمسازانی تاراوگە (بێ‌نیشتمان) په‌نابه‌ر- یا هه‌ر ناوێک که پێناسه‌ی ئه‌و زوڵم و گوشاره بێت که به‌سه‌ریان هاتووه - بتوانن لەژێر ناوی وڵاتێک یا ئاڵای 'پەنابەرەکان'ـدا بناسرێن، ئەم دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت کە فیلمەکانیان لە لایەن لێژنەیەک لە ئەندامانی ئاکادیمیا سه‌ر له نوێ ببیندرێت و یەکێک لەمانە وەکوو نوێنەری ئاڵا یا وڵاتی پەنابەرەکان هەڵبژێرێت. رووداوێکی لەم چەشنە، ئەم دەرفەتە بە فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی بێ‌نیشتمان دەبەخشێت تاکوو جیهان، بە وردیی سەیری ئەوان بکات و زیاتر لە جاران، بپرسێت کە بۆچی ئەوانه لە تاراوگەن و لە نێو نیشتمانی خۆیاندا نین؟ ئەم وه‌بیرهێنانه‌وه به‌رده‌وامه سەبارەت بەم گرووپە لە فیلمسازان و بەرهەمەکانیان، یارمەتیدەر ده‌بێت تاکوو جیهان، سەبارەت بەم بابەتە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی وردبینتر و هەستیارتر بێت و بارودۆخه‌که‌شیان باشتر لە یادەوهرییهکاندا بمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، فیلمه‌کانی فیلمسازانی نیشته‌جێی تاراوگە، دوای ناساندن بە ئاکادیمیا دەتوانێت باشتر ببیندرێن و لە کاتی په‌خش و بڵاوکردنەوە و نمایش کردنی جیهانیدا، دەرفەت و پشتگیرییه‌کی باشتر بۆخۆیان مسۆگر بکه‌ن.
ئەم پێشنیاره تەنیا داواکاریی من نییە، به‌ڵکوو به نوێنه‌رایه‌تی مه‌عنه‌ویی هەڤاڵانی فیلمسازی سه‌ربه‌خۆم چ له ئێران و چ له هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆ ئێوە ئاراسته دەکەم. هیوادارم وردبینی و فەرهەنگ و کولتووری بەرزی سینەمایی ئەندامانی ئاکادیمیا، ئەمساڵ دەرفەتێکی لەم چەشنە بۆ فیلمسازانی نیشته‌جێی تاراوگە بڕەخسێنێت".
دوایین بەرهەمی بەهمەن قوبادی فیلمی بڵندی 'ئاڵای بێ وڵات' بوو کە سه‌باره‌ت به باروودۆخی هه‌رێمی کوردستان، شه‌ڕی پێشمه‌رگه لە دژی داعش و هه‌روه‌ها ئاڵا کوردستانه، ماوه‌ی 13 ساڵه له ئێران دوورخراوه‌ته و له 2017ـەوە بۆته ئه‌ندامی فەرمی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمەریکا 'ئۆسکار'.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ