وێنەی ئەندامێکی 'بی تی ئێس' بە جلوبەرگی سەربازییەوە بڵاودەکرێتەوە

27-12-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'بی تی ئێس' BTS جین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای ئەوەی جین، ئەندامی گرووپی 'بی تی ئێس'ـی کۆریای باشوور دەستی بە خزمەتی سەربازی لە سوپای وڵاتەکەی کرد، وێنەی بە جلوبەرگی سەربازییەوە بڵاوکرایەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەیە.
 
ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 30 ساڵە، لە تشرینی یەکەمی 2022 رایگەیاند، خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات، ئەمەش لەدوای ئەوەی بۆ درێژترین ماوەی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی بۆ دواخرا.
 
وەک لە وێنەکەدا دیارە، ئەو گۆرانیبێژە قژی تاشیوە کە پێویستە هەموو سەربازێکی کۆریای باشوور بەو ستایلە بن، یەکێک لە هەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیویەتی: "باشە کە دەبینین بە باشی کارەکە دەکات و بە جلوبەرگی سەربازییەوە زۆر جوانە".
 
ئاژانسی BigHit Music کە سەرپەرشتی کارەکانی گرووپی 'بی تی ئێس'ـی کۆریای باشوور دەکات، پێشتر رایگەیاندبوو، جین، ئەندامی گرووپەکە خزمەتی سەربازی لە وڵاتەکەی دەکات و داوا لە هەوادارانی کرا لە شوێنی پەیوەندیکردن بە خزمەتی سەربازییەوە ئامادە نەبن.
 
ئەو ئاژانسە داوای لە میدیاکانیش کرد لەو شوێنە ئامادە نەبن، چونکە جین وەک سەربازێک لە خزمەتی سەربازی بەشدار دەبێت و ئەرکی نیشتمانی خۆی بەجێ دەگەیێنێت و هیچ رێوڕەسمێک ساز ناکرێت، لەو رۆژەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز لەگەڵ ماڵباتەکانیان ئامادە دەبن و قەرەباڵخییەکی زۆر دروست دەبێت.
 
بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە کۆرییە، وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی خزمەتی سەربازی، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە قژی کورت کردببووەوە.
 
بڕیارە جین بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە ناوەندی راهێنانی سەربازی بمێنێتەوە و راهێنان بکات، دواتر بۆ نێو سوپا دەگوازرێتەوە.
 
'بی تی ئێس' گرووپێکی میوزیکی کۆریای باشوورە، لە حەوت ئەندام پێکهاتووە و لە 2010 لە سیئۆل دامەزراوە، ئەندامانی بریتین لە جین، سوگا، ج-هۆپ، ئاڕ ئێم، جیمین، ڤی و یۆنگکوک.
 
یەکەم ئەلبوومی گرووپەکە لە 2013 بەناوی '2Cool 4 Skool ' بڵاوکراوەتەوە، ساڵی دواتر یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی کۆری بەناوی 'Dark & Wild' و یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ژاپۆنی بەناوی 'Wake Up' بڵاوکردەوە، دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ئینگلیزی بەناوی 'Wings' لە 2017 بڵاوکردەوە و لەرێگەیەوە ناوبانگی جیهانیان بەدەستهێنا.
 
'بی تی ئێس' یەکەم گرووپی میوزیکی کۆریایە، یەک ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومێکیان بفرۆشرێت و یەکەم گرووپی کۆریایە لە 2020 لەرێگەی گۆرانی 'Dynamite' بەربەژێری خەڵاتی گرامی بێت.
 
ئەو گرووپە براوەی چەندین خەڵاتی میوزیکین، لەوانە شەش خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 12 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند