ماڵی میوزیکی زەهاوی دوایین کۆنسێرتی لە 2022 پێشکێش دەکات

26-10-2022
پۆستەری کۆنسێرتەکە
پۆستەری کۆنسێرتەکە
نیشانەکردن ماڵی میوزیکی زەهاوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماڵی میوزیکی زەهاوی کە چالاکییەکانی لە 2021 دەستیپێکرد، بە بەشداری گرووپێکی میوزیکی، ژمارەیەک هونەرمەند و شاعیر دوایین کۆنسێرتی لە 2022 لە قەڵای هەولێر پێشکێش دەکات.
 
هەژار زەهاوی، هونەرمەند و بەرپرسی ماڵی میوزیکی زەهاوی، بە رووداوی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27-10-2022، دوایین کۆنسێرتی لە 2022 لە قەڵای هەولێر پێشکێش دەکات و ژمارەیەک هونەرمەند و دوو شاعیر تێیدا بەشدارن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا گرووپی میوزیکی راگرین و هەریەک لە هونەرمەندان رێکێش سەیرانی، پێشەوا رەمەزان، رێڤین ئاراس و ئاشتی عەزیز بەشدارن و چەند بەرهەمێک پێشکێش دەکەن، جگە لە هەردوو شاعیر بورهان زێباری و هەڵۆ شێرکۆ بێکەس کە دەقە شیعرییەکانیان دەخوێننەوە.
 
ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکەدا بە تیکتە و کاژێر 7:00ـی ئێوارە لە قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکەیە.
 
ماڵی میوزیکی زەهاوی لە 4 تشرینی دووەمی 2021، بە کۆنسێرتی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان راگەیێندرا و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ پاڵپشتی کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند