فیلمی 'Black Adam' لە چوار رۆژدا خەرجییەکەی بەدەستهێنایەوە

26-10-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
دوەین جۆنسن لە رۆڵی بلاک ئادەمدا
دوەین جۆنسن لە رۆڵی بلاک ئادەمدا
نیشانەکردن 'Black Adam' دوەین جۆنسن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فیلمی 'Black Adam' لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیسی جیهاندایە، چیڕۆکی باس لە کەسێک بە ناوی تێد ئادەم دەکات، کە پێش پێنج هەزار ساڵ هێزی باڵای خوداوەندە میسرییەکانی وەرگرتووە و دواتر بەندکراوە. تێد ئادەم لە زمانی میسریی کۆندا بە واتای 'مرۆڤی خاوەن هێزی باڵا دێت'.
 
ئەو کارەکتەرە بە خوێندنەوەی چەند دێڕێکی سەر گۆڕەکەی، زیندوو دەبێتەوە بۆ ئەوەی دادپەروەری لە جیهانی مۆدێرندا بەرپابکات. 
دوەین جۆنسن، ناسراو بە 'زە رۆک'، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینێت. 
 
دوەین جۆنسن، لەبارەی رۆڵی لە فیلمەکەدا دەڵێت: "من پێموایە کە بلاک ئادەم سەنتەرە و واهەستدەکەم ژمارەیەکی زۆری خەڵكی لە جیهاندا هەن کە خۆیان لە بلاک ئامدەمدا دەبیننەوە. وەک ئەوەی بڵێن: پێم مەڵێ چیبکەم. من بڕیارەکانم بەدەستی خۆم دەدەم. شتێکی لەو بابەتەیە." 
 
فیلمەکە چەند هێزێکی جیاواز لەیەکدی کۆدەکاتەوە، پیێرس برۆسنان، ئەکتەری ئێرلەندی رۆڵی دکتۆر فەیت یانی چارەنووس دەبینێت و ئالدیس هۆج، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پیاوی هەڵۆ دەبینێت.  
 
ئالدیس هۆج، لەبارەی فیلمەکە دەڵێت: "ئەم فیلمە بۆ ئەوانەیە کە پێویستییان بە شتێکە بۆ ئەوەی بڕوای پێبێنن و هیوای بۆ بخوازن، بۆ ئەوەی متمانەیان بەهێز بکات بۆ پێیان بڵێین کە دەتوانن هەموو شتێک بەدەست بهێنن."  
 
جاومێ کۆیێت سێرا، دەرهێنەری ئیسپانی کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە کردووە و لە جۆری بەرهەمە ئەکشن، سەرکێشی، فانتاسیا و خەیاڵی زانستی لەخۆدەگرێت و ماوەکەی دوو کاژێر و چوار خولەکە. 
 
فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای وۆرنەی برۆزەوە بەرهەمهێنراوە و بودجەی بەرهەمهێنانەکەی 195 ملیۆن دۆلارە.
 
فیلمەکە بۆ یەکەمجار، رۆژی 21ـی ئۆکتۆبەر 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشکرا و لە یەکەم پێشاندانیدا بە کۆکردنەوەی 67 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدا هات و لە سینەماکانی جیهاندا داهاتەکەی لە ماوەی چوار رۆژدا گەیشتووەتە 210 ملیۆن دۆلار. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەلەک و هاوژین و کوڕەکەی

خێزانێکی کورد لە دانیمارک بە کارە هونەرییەکانیان سەرنجی دانیمارکییەکان رادەکێشن

کاتێک مرۆڤ دەچێتە ماڵی مەلەک موختاری شێوەکار لە دانیمارک، هەستدەکات چووەتە نێو دنیایەکی هونەری. ئەو هونەرمەندە عەفرینییە بەدەم کێشانی تابلۆکانیەوە گۆرانیی دڵڕفێن دەڵێت؛ هاوژین و کوڕەکەشی بە میوزیک هاوڕێیەتیی دەکەن