لە کۆنسێرتێکی مەحسون قرمزیگولدا میوزیک قەدەخەکرا

26-06-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەرچەندە بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادارکرایەوە کە ناتوانێت تیپی میوزیک کارا بکات، هونەرمەند مەحسون قرمزیگول، بەبێ ئۆرکێسترا و بە دەنگی زیندووی خۆی گۆرانی گوت و ئامادەبووانیش بوونە کۆرس. 
 
مەحسون قرمزیگول، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان و تورکیا دوای 16 ساڵ، ئێوارەی رۆژی شەممە 25-06-2022، بە مەبەستی سازکردنی کۆنسێرت لە شارۆچکەی گەشتیاریی بۆدروومی سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا بوو، لەلایەن پۆلیسەوە قەدەخە خرایە سەر تیپی میوزیکەکەی. بەگوێرەی ئەو قەدەخەیە مەحسون بۆی نەبوو دەنگی ئۆرکێستراکەی بداتە بڵندگۆ. ئەمە لەکاتێکدابوو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کۆنسێرتەکەی ئامادەبوون.
 
بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە پۆلیس گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و ئاگاداریان کردوونەتەوە لەوەی ناتوانن دەنگی میوزیک بدەنە بڵندگۆ.
 
مەحسون قرمزیگول بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە هەواڵەکەی بە ئامادەبووان راگەیاند. هەروەها داوای لێبوردنی کرد و رووی لەکاربەدەستان کرد و  گوتی، "بەڕاستی نەدەبوو ئەمە بکەن.. بەڕێزان ئێرە بەهەشتی گەشتیارییە، وامەکەن! خەڵکێکی زۆر قووتی لەسەر ئەمەیە."  
 
لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبووان کە ئایا کێیە ئەم قەدەخەیەی داناوە؟ مەحسون قرمزیگول گوتی، "زۆر شوێن هەن شەوانە میوزیک و ڵایڤ میوزیکی تێدا پێشکێش دەکرێت یان دەبێ هەموویان دابخرێن یانیش هیچیان. نابێ بەمجۆرە! من نازانم سەرچاوەی بڕیارەکە کوێیە! بەڵام ئەمڕۆ هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێز قایمقام بە تەلەفۆن پێیانگوتم؛ ئێمە ناتوانین رێگە بە کاک مەحسون بدەین."  
 
پۆلیسی بۆدرووم هۆکاری قەدەخەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە شوێنی کۆنسێرتەکە مۆڵەتی بڵندگۆی میوزیکی نییە. 
 
مەحسون قرمزیگول کە لە ناسنامەدا ناوی (عەبدوڵڵا بازەنجیر)ـە، لە  26-3-1969 لە گوندی وەزیر-ی سەر بە شارۆچکەی خانێ لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە. مەحسون کوردی زازاییە. فایەقە ناوی دایکیەتی و چەرکەز ناوی باوکیەتی، چەرکەز دوای قرمزیگول هاوژین و منداڵەکانی جێهێشتووە و لە چەولیکی باکووری کوردستان نیشتەجێبووە.
 
مەحسون سەرەتا لە گۆرانیبێژیدا و دواتریش لە میوزیکژەنی، دەرهێنەری و سیناریستیدا ناوبانگی زۆری دەرکرد. 
 
مەحسون قرمزیگول، هونەرمەند: 
 
دوای 16 ساڵ هاتوومەتەوە بۆدڕووم، بەڵام بەداخەوە ئەم ئێوارەیە دەنگی منیان کپکرد. هەر بۆیە من بە شێوەی زیندوو گۆرانیتان بۆ دەڵێم. بەڕاستی نەدەبوو ئەم کارە بکەن. ئەم ئێوارەیە هیچ بڕە پارەیەکتان لێوەرناگیرێت و بە خۆڕاییە. میوانی ئێمەن. من راهاتووم بە شێوەی زیندوو گۆرانی بڵێم. گۆرانی دەڵێین، ئادەی نزیک ببنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند